Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:35

لە بەغدا هێرشێکی "تیرۆریستی" کرایەسەر بەرپرسێک

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای بەغداد لە عێراق هێرشێکی "تیرۆریستیی" کرایەسەر بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لەلایەن "گەندەڵکارێکەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 07ـی 2023 ئەمیندارییەتی پارێزگای بەغدا سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی کرد و ڕایگەیاند: ئەو کردەوە تیرۆریستییەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجام درا، لەلایەن کەسێکەوە بووە کە دەسەڵاتی دادوەری سزای داوە.

ڕاشیگەیاند: هێرشکردنەسەر ماڵی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە و ئۆتۆمبێلێکی حکوومی، کاریگەری لەسەر گۆڕینی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی گەندەڵی دەبێت، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بڕیاری لەسەر دراوە.

ئەمیندارییەتی پارێزگای بەغدا ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەم کردەوە تیرۆریستییە کاریگەریی لەسەر بەرەوپێشچوونی لێکۆڵینەوە لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە، دەکەوێتە ژێر ناوی کردەوەی تیرۆریستییەوە."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.