Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:04

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستووەتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکانی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 07ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بۆ مامناوەند، خێرایى با لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزم دەبێنەوە بە (1-3) پلە  بەراورد بە  تۆمارەکانى دوێنێ، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت. 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 18ـی 7ـی 2023 کەشناسی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، هەروەها ئاراستەی با لەنێوان باکوری  خۆرئاوا  بۆ باشووری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین/ لەنێوان ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش کەشناسی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە کە "پلەکانى گەرما لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر: 41 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى

دهۆک: 40 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 30 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  41 پلەى سیلیزى

سۆران:  38 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.