ئه‌مڕۆ 17-7-2023 رۆژی جیهانی دادپه‌روه‌رییه،له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌م بۆنه‌یه‌وه چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت،هه‌موو ساڵێك دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان ئاهه‌نگی رۆژی دادپه‌روه‌ری تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی و ساڵیادی چوونه‌بواری جێبه‌جێكردنی سیسته‌می رۆمای بنچینه‌یی بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێته‌وه.
په‌یماننامه‌ی ڕۆما كه 25 ساڵ له‌مه‌وپێش و له 17-7-1998 بریاری له‌سه‌ر دراوه، كه ئه‌مساڵ پێی نایه 25ه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی خۆیه‌وه، تا ئێستا چه‌ندین جار هه‌مواركراوه‌ته‌وه ، 123 ده‌وڵه‌ت په‌سندی په‌یمانامه‌كه و دادگاكه‌یان كردووه هه‌روه‌ها 139 وڵات واژۆیان له‌سه‌ر كردووه.
دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به ICC، ئامرازێكی گرنگ و به‌هاداره بۆ ڕێگه گرتن له ئه‌نجامدانی تاوانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دوژمنكاری و به دادگایی گه‌یاندنی بكه‌رانی و رزگار نه‌بونیان له سزادان.
ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی دادپه‌روه‌رییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.