لەسەر ڕێگەی عەربەت ـ سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا و شوفێری ئۆتۆمبێلێک بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانی لەدەست دا، هۆکاری ڕووداوەکەش ڕژانی گاز بووە لە ڕێگەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی 07ـی 2023 لەسەر ڕێگەی عەربەت ـ سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا کە بەهۆیەوە شوفێری مینی پاسێک گیانی لەدەست دا.
سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە دەڵێت: هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕژانی گاز لەسەر ڕێگەکە لەلایەن ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگرەوە کە چەند ئۆتۆمبیلێک بەهۆیەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوونە.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە دوایینیان ئۆتۆمبیلێکی جۆری مینی پاس بووە کە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و شوفێرەکەی گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.