Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:32

فڕۆكەكانی توركیا چەند شوێنێكی دەڤەری سیدەكانیان بۆردومانكرد 

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەیانی فرۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا  زۆر بەنزمی بەسەر ئاسمانی قەزای سیدەكان دا دەسوڕانەوە كاتژمێر 9:5 خولەك بۆردومانی چیای بۆلێیان كرد. 
هەرچەندە بۆردومانەكە بۆ سەر شوێن و بنكەكانی پەكەكەیە، بەڵام تائێستا زیانەكان نەزاندراون .
 هەر بەپێی سەرچاوەكان، جیا لە چیای بۆڵێ ،فڕۆكەكانی توركیا ،ناوچە كوێستانییەكان و چەند شوێنێكی دیكەی ئەم دەڤەرەشیان بۆردومان كردووە.
لەوبارەیەوە ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەكان بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەهۆی تۆپبارانی سوپای توركیا ،ئێوارەی دوێنێ لە چیای شەكیو هاووڵاتییەك بەناوی ڕامین فەرسەت حەمەدەمین كە پیشەی كاسبكارە، بەسووكی بریندار بوو .
هەروەها گوتی: بەیانی ئەمڕۆش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هەریەك لە چیای بۆڵێ و بنقەڵات و بێركمەیان بۆردمان كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.