Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 16:56

كەشناسی: ئەو شەپۆلە گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەو شەپۆلە گەرمایەی كە زۆربەی ناوچەكانی عێراقی گرتووەتەوە، تا كۆتایی ئەم هەفتە بەردەوام دەبێت.
دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پێشبییەكانی خۆی لەبارەی رەوشی كەشوھەوا بۆ ئەم ھەفتەیە بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە: پێشبینی دەكرێت رۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی عێراق ساماڵ بێت، ھەروەھا بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور، ناوەڕاست و باشووری عێراق تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.
دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق باسی لەوەیش كردووە كە بەرزترین پلەكانی گەرما لە پارێزگای بەسرە تۆمار دەكرێت كە دەگاتە 50 پلە.
هاوكات بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە كە  سبەی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك روو لە نزم بوونەوە دەكات تێكڕای نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە (2-3) پلەی سیلیزی دەبێت ,كاریگەری ئەم نزم بوونەوەیەش لە پلەكانی گەرما تاكو ڕۆژی پێنج شەممە دەبێت ، ڕۆژی پێنجشەم دووبارە پلەكانی گەرما یان شەپۆڵێكی تری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما روو لە ناوچەكەمان دەكاتەوە  .

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.