دوای ئەوەی دوێنێ به‌شێک له جوتیاران له‌به‌رده‌م سایلۆی هه‌ولێر گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به سستی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كانیان له سایلۆكان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کێشەکە ئاگادار کرایەوە و ڕاستەوخۆ بڕیاری دا لێژنەیەک پێکبهێنرێت و لێکۆڵینەوە لە کێشە بکرێت؛ دوای بڕیارەکە بە کەمتر لە 24 کاتژمێر کێشەی جوتیارانی هەولێر چارەسەر کرا.
ئەمڕۆ شەممە 15ـی 07ـی 2023 سەروەر کەمال ھاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێر کێشەی جوتیاران چارەسەر کرا و بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕەگەنمەی لە ئۆتۆمبێلی ئەو جوتیارانە ماوەتەوە، لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەهەمان ئەو نرخە وەردەگیرێ کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دیاری کراوە و لە جوتیاران وەرگیراوە.
ڕاشیگەیاند: سەبارەت بەو کەمتەرخەمییەی دوێنێ ڕووی دا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، دڵنیاتان دەکەینەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانەی کەمتەرخەمبوون دەگیرێتەبەر.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی به‌شێک له جوتیاران له‌به‌رده‌م سایلۆی هه‌ولێر گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به سستی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كانیان له سایلۆكان، دا‌واشیان كرد لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌رێک بۆ كێشه‌كانیان بدۆزنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه گه‌نمه‌كانیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌وه له سڕه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم وه‌ستاون.
پاشان ڕاستەوخۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدەم کێشەی ئەو جوتیارانەوە چوو، بڕیاری دا لێژنه‌یه‌ک بۆ دیاریكردنی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م پێک بهێنرێ و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.
سەروەر هاواری لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە باسی لەوەش کرد کە پڕۆسەی وەرگرتن و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
هەروەها گوتی: حکوومەتی عێراق سەرەتا بڕی وەرگرتنی گەنمی بە 200 هەزار تۆن دیاری کردبوو، بەڵام بە هەوڵەکانی مەسرور بارزانی کرایە 500 هەزار تۆن گەنم، کە 145 هەزار تۆن هەولێر، 125 هەزار تۆن دهۆک و 320 هەزار تۆن لە سلێمانی لە جوتیاران وەرگیرا.
گوتیشی: ڕێککەوتن کرابوو، لەگەڵ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران پارە بخرێتەسەر هەژماری بانکی بۆ ئەوەی دوای چەند ڕۆژ لە ڕادەستکردنی گەنمەکان پارەی جوتیاران دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی کێشەکانی پەسەندکردنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق تاوەکو ئێستا 86 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە نێردراوە، ئەمە لەکاتێکدا ئەو بڕەگەنمەی وەرگیراوە بە 400 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی هەر لەمبارەیەوە دڵنیایی دایە جوتیاران و جەختی کردەوە کە حکوومەتی عێراق ئەو پارەیە دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.