Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 21:27

ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی ئێف 16 رەوانەی ناوچەی كەنداو دەكات

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی سەربازی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەمریكا فڕۆكەی ئێف 16 بۆ دابینكردنی ڕووپۆشی ئاسمانی بۆ كەشتییەكانی گەرووی هورمز و ڕێگریكردن لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن ئێرانەوە، ڕەوانەی ناوچەی كەنداو دەكات.
هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئاماژەی بەزیادبوونی هەماهەنگییەكانی نێوان ئێران و سووریاو رووسیا كرد،تا ئەمریكییەكان ناچار بكەن واز لەخاڵەكانی چڕبوونەوەیان لە باكووری سووریا بهێنن.
ئەو بەرپرسە سەربازییە دووپاتی كردۆتەوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی شەڕی داعشدا بەردەوام دەبن لە فڕین بەسەر ئاسمانی سوریادا .
بەگوێرەی وتەبێژی پنتاگۆن بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، كردەوەكانی فڕۆكەوانی ڕووسیا لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، كردنە ئامانجی سەركردەكانی داعش قورستر كردووە .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.