کەمێک پێش ئێستا؛ بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ڕووی دا، کە گوڕی بوومەلەرزەکە 3.9 پلەی ڕێختەر بووە.
کاتژمێر 08:56 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 14ـی 07ـی 2023 بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ڕووی دا، ناوەندیی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست ڕوودانی بوومەلەرزەکەی پشتڕاست کردۆتەوە.
بەپێی ناوەندیی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی ڕێختەر قەزای چەمچەماڵی هەژاندووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی ڕووی داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.