Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:08

له‌ هه‌ولێر چه‌ندین پڕۆژه به‌ بڕی زیاتر له‌ ملیارێك دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ گوژمەی زیاتر لە (1 ملیار و 305 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانی هەولێر بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرجدەکرێت.

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پرۆژەكان بریتین لە:-

-  دابینكردنی سووتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی قیر بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان

-  پرۆسەی خاوێنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵان

-  دروستكردنی شەقامی نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا لەسەر 15%ى داهاتی سەرۆکایەتى شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر، زیاتر لە 733 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ كراون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ جگە لەو پڕۆژانه‌، چەندان پرۆژەی دیکەى ستراتیژى و گەورەی خزمەتگوزاری لە سەر بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر جێبەجێ كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.