هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له كه‌لار ئۆتۆمبێل له كه‌سێكی دا و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه: لەسەر ڕێگه‌ی پشتێنەی شار (حەولی) لەنێوان ڕێگه‌ی کەلار بۆ گردەگۆزینە، ئۆتۆمبێلێک لە هاووڵاتییەک دەدات و به‌هۆیه‌وه گیان لە دەست دەدات.
بڵاویشی كرده‌وه: ڕووداوه‌كه ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا ڕووی دا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان ئاڵتیما) لە کەلار بە ئاراستەی گردەگۆزینە ڕۆشتووە لە ڕێگه‌ی پشتێنەی شار، لە هاووڵاتییەک دەدات و بە سەختی بریندای دەکات.
هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بریندارەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
هه‌ر له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه عه‌قید عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه دا: شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه ئافره‌ته و ئه‌و كه‌سه‌شی گیانی له‌ده‌ستداوه گه‌نجه و ته‌مه‌نی 15 ساڵانه.
ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ناناسرێته‌وه. داواشی كرد كه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر هه‌یه كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.