سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه زنجیره‌چیاكانی مه‌تینا له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردومان كرا و تا ئێستا قه‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراوه.
په‌یامنێری (كورستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و به دروستی كاتژمێر 16:00 له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی زنجیره‌چیاكانی مه‌تینا له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردومان كرا.
ڕاشیگه‌یاند: بۆردومانه‌كه به بیانۆی هه‌بوونی چه‌كدار و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له زنجیرهچیاكه كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی لێ كراوه عاسی و دووره‌ده‌سته، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بوونی زیانی گیانی و ماددی نازانرێ.
ئامێدی / هێرش ئیسكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.