شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده‌دا گۆڕانكاری نوێ له كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان ڕوو ده‌دات و به‌هۆی هاتنی بارسته‌هه‌وایه‌كی سارد پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە و له رۆژی شەممەی داهاتوو ڕێكه‌وتی 15/7/2023 تا کۆتایی ھەفتە، جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرێژەی 3 تا 4 پلەی سەدی نزم دەبنەوە.
ڕاشیگه‌یاند: دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما دەرئەنجامی کاریگەریی بارستە ھەوایەکی ساردە لەسەر باکوری ئێران كه کاریگەریی لاوەکی لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت.
شاره‌زا‌كه‌ی كه‌شناسی بەرزترین پلەكانی گەرمی ھەفتەی داهاتووی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستانی بەم شێوەیە پێشبینی كرد، ( سلێمانی 39 بۆ 41 پلە ، ھەولێر 42 بۆ 43 پلە ، دھۆک 41 بۆ 42 پلە ، کەرکوک 43 بۆ 45 پلە ، ھەڵەبجە 42 بۆ 43 پلە ، گەرمیان 45 بۆ 46 پلە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.