به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕووداوێكی هاتوچۆ له له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌لار 4 قوربانی لێ كه‌وته‌وه.
هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕێگه‌ی کەلار له نزیك ناحیەی باوەنووڕ، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و به‌هۆیه‌وه چوار کەس برینداربوون.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و کەمێک پێش ئێستا ڕووی دا كه شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کامری) بەئاراستەی ناحیەی باوەنووڕ ڕۆشتووە له نزیک گوندی (قولەبەرز) کۆنترۆڵی لەدەستداوە پاشان وەرگەڕاوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەهۆی ڕووداوه‌كه‌ش شۆفێر و سێ سەرنشین بریندار بوون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئێستادا تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.