Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:23

لە هەولێر 5 کەس بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر پێنج کەسیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی نەشیاو دەستگیر كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م13ی7ی2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌: لەلایەن هێزەکانمان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، پێنج تۆمەتبار بە ناوەکانی (م، ح، س)، (ف، ع، ع)، (ک، ی، د)، (أ، ن، ش) و (ڕ، خ، س) دەستگیركران کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە تایبەت لە (تیکتۆک، تێلیگرام و فیسبووک) هەڵساون بە تۆمار کردن و بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی نەشیاوی چەند هاووڵاتییەك لە هەردوو ڕەگەز، دواتر لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییە نەشیاوەكانی هەر کەسێک، داوای بڕێک پارەیان کردووە.

 ئاماژە بەوەشکراوه‌: هاوكات لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)ەوە خۆیان لە خەڵکانی بە تەمەن کردووە بە ئافرەت و سەرنجیان راکێشاون و گرتەی ڤیدۆیی نەشیاویان پێ تۆمار کردوون، بەم هۆیەشەوە توانیویانە بڕێکی زۆر پارە وەربگرن. بۆیە دوای دەستگیركردنیان، رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیرایە بەر.

ئاسایشی هه‌ولێر داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات: خۆیان لەو جۆرە پەیوەندییانەی بە دوور بگرن کە بە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ كەسانێك دروستیان کردووە، كە جێی گومانن و متمانە بە هەموو کەسێک نەکەن تاوەكوو نەبنە قوربانی و گیرۆدەی ئەم حاڵەتانە نەبن.

 

 

 

 دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.