Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:14

یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لەڕاپەڕین چاكبووەوە

کوردستان TV
100%

تەندروستی راپەرین رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییەی هەفتەی رابردوو وەك یەكەم تووشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگای سلێمانی راگەیەندرا، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە چاك بووەوە و رەوانەی ماڵەوە كرایەوە.
شایانی باسە یەكەم تووشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگاری سلێمانی، ژنێكی تەمەن 45 ساڵی خەڵكی شارۆچكەی چوارقوڕنە بوو، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر و باشبوونی باری تەندروستی، ئەمرۆ لەلایەن بەرێوبەر و پزیشك و ستافی نەخۆشخانەی شار بەچەپكەگوڵ ماڵئاوایی لێكرا و ڕەوانەی ماڵەوە كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.