Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:05

ژمارەیەك تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگی لەشوێنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە

کوردستان TV
100%

لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەكی بەرچاو لە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی، لەشوێنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە.
لەدرێژەی چالاكییەكانی پاكسازی مین و لەناوبردنی تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگی، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر، (174 ) تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی جۆراوجۆر ،لەشوێنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون، لەگوندی  دێلزیان –ی سەر بەقەزای ناوەندی سۆران دۆزییەوە، كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی لەناوچوو .
دوای دۆزینەوەشیان ،تەقەمەنییەكان بە شێوەیەكی سەلامەت گواسترانەوە كۆگای سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئەوەی لەكاتی گونجاودا لەناوببردرێن.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.