Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:52

تەرمی ماردینی تەمەن 14ساڵان لەزێی بچووك دەرهێندرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كارمەندانی تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی كۆیە،توانیویانە تەرمی ماردین مەمەندەدین عومەر –ی تەمەن 14 ساڵی  بدۆزنەوە ، كە نیوەڕۆی رۆژی یەكشەمەی رابردوو لەگەڵ خوشكێك و باپیرەی لەزێی بچووك خنكابوون.
شایانی باسە نیوەڕۆی رۆژی یەكشەمە 3 كەس كە پێكهاتبوون لە باپیرەیەك و دوو نەوەكەی بەناوەكانی ئەحمەد عومەر و شایستە مەمەندەدین و ماردین مەمەندەدین  لە ڕووباری زێی بچووك خنكان ،كە بەمەبەستی گەشت و سەیران و راوەماسی ڕوویان لەو ناوچەیە كردبوو.
ئەو سێ كەسەی خنكاون دانیشتووی قوشتپە-ن ، پێشتر تەرمی هەر یەك لە  ئەحمەد عومەرو  شایستە مەمەندەدین دۆزرابوونەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.