Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:26

پیاوێكی هیندی بە دەوڵەمەندترین سواڵكەری جیهان دادەنرێت

کوردستان TV
100%

بەپێی میدیاكانی هیندستان،دوای ئەوەی پیاوێك بە سواڵكردن لەسەر شەقامەكانی شاری مۆمبای ملیۆنان دۆلاری كۆكردۆتەوە، ناونراوە دەوڵەمەندترین سواڵكەری جیهان. 
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ ئێكسپرێس بڵاویكردەوە، بەهارات جەین لە خێزانێكی چینی خوارەوە لەدایكبووە و نەیتوانیوە خوێندن تەواو بكات و  نەیتوانیوە كارێكی سەقامگیر بدۆزێتەوە، بۆیە چووەتە سەر شەقامەكان، بۆ ئەوەی لە رێگای سواڵكردنەوە پارە پەیدا بكات.
بەهارات لە ئێستادا نزیكەی 7.5 كرۆر ڕوپیەی هەیە كە دەكاتە نزیكەی یەك ملیۆن دۆلاری ئەمریكی. ڕۆژنامەی ئیندیەن تایمز بڵاویكردەوە، كە بەهارات جین مانگانە نزیكەی 728 دۆلاری لە سواڵكردن دەست دەكەوێت، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات بتوانێ شوقەیەكی دوو ژووری نوستن و دوو فرۆشگا بكڕێت و بە نزیكەی 364 دۆلار لە مانگێكدا بەكرێی بدات.
بەهارات لە ئێستادا رۆژانە بۆ ماوەی 10 بۆ 12 كاتژمێر سواڵ دەكات و دەتوانێت ڕۆژانە نزیكەی30 دۆلار بەدەستبهێنێت. هەروەها پارەی خوێندنی بۆ منداڵەكانی دابینكردووە و ڕێگەشی بە ئەندامانی دیكەی خێزانەكەی داوە كە دوكانێك بەڕێوەببەن.
سەرەڕای هەبوونی ئەم سامانە و داوای بەردەوامی خێزانەكەی بۆ وازهێنان لە سواڵكردن، بەڵام بەهارات ئەو داوایە پشتگوێ دەخات و لە شوێنە سەرەكییەكانی دەوروبەری شارەكە بەردەوامە لە كارەكەی .

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.