Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:32

كۆنگرەی نێودەوڵەتیIAGS ..پڕۆژە بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی كورد بەمەبەستی پەسەندكردنی وەردەگرێت

کوردستان TV
100%

لە پاش پەسەندكردنی توێژینەوەكانی KG لۆبی سەنتەر بەهەماهەنگی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە لایەن دەستەی باڵای IAGS،رۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 12 ی تەمموزی 2023 لە سێهەمین ڕۆژی شانزەهەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتی یەكێتی زانایانی جینۆساید IAGS كەلە شاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا دەستی پێكرد، بە ئامادەبونی عبداللە حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری ، چەند توێژینەوەیەك دەربارەی جینۆسایدی گەلی كورد لە لە لایەن خاتوو ئاورینگ شاوەیس سەرۆك و توێژەرانی سەنتەری  KG لۆبی سەنتەر پێشكەشكرا و تیایدا بەشێوازێكی زانستی باس لە كۆمەڵكوژی و نەهامەتییەكانی گەلی كورد كرا  لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە تاكو ساڵی 2014 لە جینۆسایدی كوردانی فەیلی و بارزانییەكان و كیمیابارانی هەڵەبجە ئەنفال بۆ دروستكردنی كۆدەنگی و بەدەستهێنانی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەم كەیسانە لەسەرئاستی نێودەوڵەتی.
هەر لە كۆنفرانسەكەدا  گفتوگۆ كرا دەربارەی كەیسەكانی جینۆسایدی  كورد لە كوردستانی عێراق بە هەبوونی سەرجەم خەسڵەتەكانی تاوانی جینۆساید پاڵپشت بە ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی بواری جینۆساید و مافی مرۆڤ.
شایانی باسە كۆنفرانسەكە لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوامی دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.