Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:57

وەزارەتی کارەبا: گۆڕانکاریی لە نرخی کارەبا نەکراوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاوبەشانی کارەبا دڵنیا دەکاتەوە و دەنگۆی گۆڕانکاریکردن لە نرخی کارەبا ڕەت دەکاتەوە، سکاڵاش لەسەر ئەوانە تۆمار دەکات  کە هەواڵ و زانیاریی ناڕاستیان لەمبارەیەوە بڵاو کردۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی 07ـی 2023 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو هەواڵانەی ئاماژە بەوە گۆڕانکاریی لە نرخی کارەبا دەکەن ڕوونکردنەوەی داوە و ڕایگەیاند: هەندێ پەیجی سۆشیال میدیا بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و خۆ دەرخستن و لەپێناو هەندێ لایک و فۆڵۆو دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست لەبارەی کرێی کارەبا کردووە.

ڕاشیگەیاند: وەزارەتی کارەبا، هاووڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا بە هەموو پۆلەکانییەوە دڵنیا دەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاری لە نرخی کارەبا نەکراوە و تەنیا ئەو یەکە نیشتەجێبووانەی بە High Cost ناسراون، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نموونەیی ئەزموونیدا کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە و چاودێریی دەرئەنجامەکانیشی دەکەین.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە، بووەتە بڕیار و لە وەقائیعیی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش داوە کە وەزارەتەکە بە مافی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر ئەوانە تۆمار بکات هەواڵ و زانیاریی ناڕاست و مەبەستدار لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەم وەزارەتە خزمەتگوزارییە بڵاو دەکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.