هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان "هه‌ندرێن خۆشناو" به‌شداری له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی و پێشبڕكێی پۆرترێت و كاریكاتێریی (نیفیرتیتی)ی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی میسركرد.
له‌م رۆژانه‌دا یه‌كه‌مین فێستیڤاڵ و پێشبڕكێی پۆرترێت و كاریكاتێریی (نیفیرتیتی) له وڵاتی میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌م فێستیڤاڵه هونه‌رمه‌ندی كورد (هه‌ندرێن خۆشناو) بوو، له‌باره‌ی ئه‌م بۆنه هونه‌رییه و چالاكییه نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند " ئه‌م فێستیڤاڵه تایبه‌ت بوو به یادكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردووی پێشووی وڵاتی میسر (جه‌مال عه‌بدولناسڕ)، له‌م فێستیڤاڵ و پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌دا له (39) وڵاته‌وه، (161) هونه‌رمه‌ند كاره‌كانی خۆیان بۆ لێژنه‌ی دادوه‌ری و هونه‌ری فێستیڤاڵه‌كه ناردبوو، كه پێكهاتبوون له پێنج هونه‌رمه‌ند له میسر و جه‌زائیر و عیراقه‌وه".
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی خۆشناو گوتی" له كۆی ئه‌م (161) هونه‌رمه‌نده‌وه، ته‌نیا كاری (102) هونه‌رمه‌ند قبوڵكران، و له پێشانگاكه نمایش ده‌كرێن،هه‌روه‌ها له‌م كارانه‌ش ته‌نیا (15) كاری هونه‌رمه‌ندان چوونه قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێكه‌وه، له كۆتایشدا ته‌نیا (11) هونه‌رمه‌ند خه‌ڵاته‌كانیان برده‌وه، به قسه‌ی داده‌وه‌رانه‌وه، ئاستی كاره‌كان زۆر له‌یه‌كتر نزیك بوون، و ئه‌سته‌م بوو بژارده‌كردنیان، خۆشبه‌ختانه منیش یه‌كێك بووم له‌و (11) هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا، و خه‌ڵاتێكی تایبه‌تیان پێبه‌خشین".
ئێمه‌ش به ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤییه‌و پیرۆزبای له هونه‌رمه‌ند (هه‌ندرێن خۆشناو) ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و خه‌ڵاته ، هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین.
هونه‌رمه‌ند "هه‌ندرێن خۆشناو" به‌شداری پێشبڕكێی (نیفیرتیتی) نێوده‌وڵه‌تی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.