Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:20

ماوەی مانەوەی كارتی دڵنیایی ئاسایش بۆ گەشتیاران درێژدەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بەكەرتی گەشتیاری بۆ هەرێمی كوردستان و هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ماوەی مانەوەی كارتی دڵنیایی ئاسایش بۆ گەشتیاران درێژدەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكان لەراگەیەنراوێكدا كە بۆ ماڵپەڕی كوردستان تیڤی رەوانەكراوە رایگەیاند: بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بەكەرتی گەشتیاری بۆ هەرێمی كوردستان و هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ، وەكو كار ئاسانی و هاندانی هاتنی گەشتیاری زۆرتر بۆ هەرێمی كوردستان، هەڵساین بەدرێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی كارتی دڵنیایی ئاسایش كە لەبازگەكان بۆیان دروست دەكرێت لەیەك(1) مانگی بۆ سێ (3)مانگی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.