مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن ئوتۆمبێلیان ڕادهگرتو دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی پاره‌و كه‌لوپه‌لی ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م12ی7ی2022" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: له‌ئه‌نجامی بهدواداچوونو چاودێریكردنی به‌ره‌وامیی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌شێوه‌ی بانددا له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن خۆیان وه‌ك سه‌رنشین نیشانده‌دا و ئوتۆمبێلیان ڕادهگرتو دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی به‌ماده‌ی بێهۆشكار، پاره‌و كه‌لوپه‌لی ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی".
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه تۆمه‌تباران له‌شۆفێری توتۆمبێله‌كه‌یان دزیبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه به‌تۆمه‌تباران بوو".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه" له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ند تاوانێكی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه".
له كۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه" له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، س، س له‌دایكبووی 1990 - س، م، س له‌دایكبووی 2003 - ر، ت، أ له‌دایكبووی 2003 - ع، ت، أ له‌دایكبووی 2005) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
باندێكی مه‌ترسیدار له سلێمانی ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.