Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:49

هاوپەیمانان: گەشبینین بە ئەنجامی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان TV
100%


هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن، بەردەوامبوون لە هاریکاریکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ گەشەپێدان و زیادکردنی ژمارەی فرقەکان، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی ئەرکان و جەنەڕاڵ پیتەرس، جێگری فەرماندەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا بوو.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،ڕۆژی 11ی تەممووزی2023، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازیی لە جەنەڕاڵ پیتەرس، جێگری فەرماندەی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندێکی یاوەری کرد.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،لە دیدارێکدا، برەودان بە زیادکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هاوکات بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاکسازی و باشترکردنی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن لە ڕێزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایە بەر باس، هەردوو لا بە گرنگییەوە تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەئەنجامگەیاندنی بەرنامە و پلانی هاوبەش بۆ لەناوبردنی هزری توندڕەویی داعش و گرووپە تیرۆرستییەکان لە عێراق، هاوکات جەنەڕاڵ پیتەرس، خۆشحاڵیی خۆی پێشان دا بە هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاکسازیی هێزەکان و ئاماژەی بەوە دا هاوپەیمانان گەشبینین بە ئەنجامی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی  راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌، هەر لەمیانەی ئەو دیدارەدا سەرۆکی ئەرکان بەیاوەری لەگەڵ جێگری فەرماندەی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەعێراق وسوریا، بنکەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی وەزارەتی بەسەرکردەوەو، لەنزیکەوە لەگەڵ ئەفسەران گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارو ئەرکەکانی ئەم بەشە گرنگەی وەزارەت کردەوە، چەندین سەرنج و تێبینیش بۆ رایکردنی کاروبارەکانی ئەم بنکەیە خرایە ڕوو.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ- شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.