Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:32

تیمەکانی ئاسایشی هەولێر دەستیانبەسەر دوو کۆگەی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گرت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیانبەسەر دوو کۆگەی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گرت و بەپێی ڕێنماییەکان ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و لەناوبران.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی 07ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لەلایەن تیمەكانمان توانرا دەستبەسەر دوو کۆگەی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گرت.

سەبارەت بە کەلوپەلە ماوەبەسەرچووەکان باسی لەوە کرد کە لە گەڕەکی (159ـی گوڵان) دەستبەسەر (38) فەردە خەنەی ماوەبەسەرچوودا گیرا، هەروەها لە ناحییەی کەسنەزان لە کۆگەیەکی بۆیاخ لە براندێکی بەناوبانگ (109 ) جلیکان بۆیاخ  و (297) کارتۆن بۆیاخی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا.

لە ڕاگەیەنراوەکە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە بەپێی ڕێنماییەکان ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و لەناوبران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.