Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:51

عەلی ئەلوەنی :هونەری خۆشنووسی خەریكە لەناو دەچێت 

کوردستان TV
100%

ماڵی رۆشنبیریی كە بەدەستپێشخەری زانكۆی جیهان كە لەسەر قەڵای هەولێر كراوەتەوە لە چەند بەشێكی هونەریی پێكدێت كە بووەتە شوێنێك بۆ سەردانیكردنی گەشتیارانی بیانی و كۆكردنەوەی هونەرمەندان.
ماڵەكە بە دیزاینێكی كولتووریی دروستكراوە و لە بەشەكانی كاری دەستی، خۆشنووسی، بەرگدروو، سیرامیك، شێوەكاری و مۆزەخانە پێكهاتووە و هونەرمەندان بێ بەرامبەر لەو شوێنە پەرە بە كارە هونەرییەكانیان دەدەن.
لەوبارەیەوە هونەرمەندی خۆشنووس، عەلی ئەلوەنی كە چوار مانگە بەشی خۆشنووسی لەو شوێنە كردووەتەوە گوتی:  هونەری خۆشنووسیی لە دونیادا لەژێر هەڕەشەدایە و خەریكە لەناو دەچێت بۆ نموونە كە رۆژانە میوانە بیانییەكان سەردانی ئێرە دەكەن، تووشی سەرسوڕمان دەبن كاتێك هونەری خۆشنووسیی دەبینن، چونكە لە وڵاتان ئەم هونەرە ون بووە، لەلای ئێمەش سەرەتا درێخییەكەی لە سیستەمی پەروەردەیە، چونكە كاتی خۆی لە دەستپێكی قۆناغەكانی خوێندندا كوڕاسە هەبوو بۆ راهێنان لەسەر خەت، بەڵام ئەو پڕۆگرامە لە ناوەندەكانی خوێندن نەما و بەمەش وردە وردە ئەم هونەرە بەرەو لەناوچوون دەچێت.
گوتیشی:ئێمە دەبینین خولەكانی سەرتاشین، بەرگدروو، میوزیك و ئەوانە هاوینان لە قوتابخانەكان هەیە، بەڵام خولی خۆشنووسیی پشتگوێخراوە، هەر بۆیەش خەریكین پڕۆژەیەك بدەینە وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەوەی بابەتی خۆشنووسیی بگەڕێتەوە ناوەندەكانی خوێندن.
هەروەها ئەلوەنی لەبارەی جۆرەكانی خەتەوە گوتی: خەت جۆری زۆرە، بەڵام وەكو سەرەتایی بریتیین لە خەتی سولس، نەستەعلیق، روقعە، نوسخ، شكتسە، دیوانیی، محقق، ئیجازە و كوفی و چەندانی دیكە، بەڵام لە جوگرافیای خۆمان زیاتر جۆری نەستەعلیق دەنووسین، چونكە هەندێك وشە هەیە بەم شێوازە خەتە جوانە و بواری جووڵەی زیاترە.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.