Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:54

نێچیرڤان بارزانی: مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى به‌ به‌رهه‌مه‌كانى خزمه‌تێكى ‏زۆرى به‌ كايه‌ى وێژه‌يى و ڕۆشنبيريى كوردستان كردووه‌

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌‏
کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مۆستا جه‌مال شارباژێڕى ، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی په‌یام: 
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ‏شاعيرى ديارى كورد مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى و ڕۆشنبيرانى كوردستان ده‌كه‌م، ‏هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ ‏به‌زه‌يى و ميهربه‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏

خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى به‌ به‌رهه‌م و نووسينه‌كانى، خزمه‌تێكى ‏زۆرى به‌ كايه‌ى وێژه‌يى و ڕۆشنبيريى كوردستان كردووه‌ و خه‌رمانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى ‏له‌ شيعر و ده‌قى جوان پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌ر كردووه‌. گيانى شاد و يادى به‌ خێر.‏

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
‏2023/7/11‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.