Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:43

عێراق پێویستیی بە 30 ھەزار میگاوات كارەبا ھەیە

کوردستان TV
100%

عێراق ساڵانێكی زۆرە بۆ دابینكردنی غاز وەك سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبا پشت بە ئێران دەبەستێت، بەڵام ناوە ناوە ئێران بە بیانووی جیاجیا ھەناردەكردنی غاز بۆ عێراق كەم دەكاتەوە یان رادەگرێت.
لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاوینشدا، خۆپیشاندان لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق دژبە نەبوونی كارەبا ئەنجام دەدرێن، بە تایبەتیش كە پلەكانی گەرما لەو وەرزدا لە ژمارەیەك ناوچەی عێراق دەگاتە زياتر لە 50 پلەی سەدی.
بەگوتەی بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای عێراقیش بۆ پڕكردنەوەی پێدوایستییەكان، پێویستییان بە 30 ھەزار میگاوات كارەبا ھەیە.
لەوبارەیەوەش محەمەد شیاع سوودانی ، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پچڕانی غازی ھاوردەكراو لە ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەكانی كارەبا و نەوت كۆبوویەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند كە لەئێستادا، ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا گەیشتووەتەوە، 26 ھەزار میگاوات و ئاماژەی بەوەیشدا كە سەقامگیریی ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا، ملكەچی مەرجی بەردەوامی ھەناردەكردنی غازە لەلایەن ئێرانەوە.
هەروەها گوتی: پێداچوونەوە بەو رێوشوێنانە كراوە كە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پچڕانی غازی ھاوردەكراو لە ئێران گیراونەتەبەر.
گوتیشی: چارەسەرەی دەستبەجێ بۆ قەیرانی كارەبا، خۆی لە تەواوكردنی پڕۆژەكانی چاككردنەوە، تەواوكردنی وێستگەكانی بەرھەمھێنان و چالاككردنی سیستەمی ساردكردنەوە و جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی دابەشكردنی كارەبای لەخۆ دەگرێت.
ھەروەھا سوودانی باسی لە ھۆكارەكانی كەمكردنەوەی ھەناردەكردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق كرد و رایگەیاند كە سزاكانی ئەمریكا، ھەروەھا پابەند نەبوون بە میكانیزمی پێدانی شایستە داراییەكانی غاز كە لە ساڵی 2018 رێككەوتنی لەسەر كراوە، بووەتە ھۆی كەمبوونەوەی ھەناردەكردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر سیستەمی بەرھەمھێنانی نیشتمانیی كردووە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.