دوێنێ دووشه‌ممه 10-7-2023 شاعیری ناوداری كورد"جه‌مال شارباژێڕی" له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كۆچی دوایی كرد.
شاعیر "جه‌مال شارباژێڕ" یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌سته‌ی روانگه له‌گه‌ڵ شاعیری كۆچكردوو شێركۆ بێكه‌س و هاوڕێكانی .
مامۆستا جه‌مال شارباژێڕ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ِ"مامۆستا ڕووناك قزله‌ری" پێكهێناوه و باوكی سێ منداڵه به‌ناوه‌كانی( هاوڕاز و داستان ودیوا) .
ئه‌و شاعیره له گوندی واژه ، له 1941/10/1 له دایك بووه كه ئه‌و گونده سه‌ر به قه‌زای چوارتایه ، بۆ خوێندن دێته سلێمانی و له ئاماده‌یی پیشه‌سازی ده‌خوێنێ ، به‌ڕێكه‌وت له‌و قوتابخانه‌یه شێركۆ بێكه‌س ده‌ناسێ ، خوێندنه‌وه و شیعرنووسین له یه‌كتریان نزیك ده‌خاته‌وه و ده‌بنه دوو هاوڕێی نزیكی یه‌كدی . شێركۆ بێكه‌س خۆی له نامه‌یه‌كی تایبه‌تیی كه بۆ منی نووسیوه ده‌ڵێ : دوو دیوانه شیعری (تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست) و (كه‌ژاوه‌ی گریان)م له‌ژێر كاریگه‌ری شیعره‌كانی جه‌مال شارباژێڕی نووسیوه .
جه‌مال شارباژێڕی له ساڵی 1970 یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی گرووپی ڕوانگه كه له‌گه‌ڵ حسه‌ین عارف و شێركۆ بێكه‌س و جه‌لالی میرزا كه‌ریم و كاكه‌مه‌م بۆتانی و كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د ئیمزای كرد و شان به شانی ئه‌وان به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌كرده‌وه ،خاوه‌نی چه‌ندین دیوانی شیعرییه وه‌كو:
-رچه‌یه‌ك له جگه‌رم/ساڵی چاپ 1968
- فرمێسكی نهینی/ساڵی چاپ 1969
-له ئه‌لبوومی یادگارا/ساڵی چاپ 1983
- ژوانگه‌ی هه‌ژان و ژان/ساڵی چاپ 1998
-خه‌م و خۆزگه و فرمیسك/ساڵی چاپ 2011
-له ناخه‌وه/ساڵی چاپ 2011
-زریانیك و داستانێك و دیوانێك/ساڵی چاپ 2011
-گوڵ وه‌نه‌وشه‌كان/ساڵی چاپ 2011
- ملوانكه‌ی هه‌زار ده‌نكه‌ی شارباژێڕ/ساڵی چاپ ١٩٨٦
شاعیری ناوداری كورد"جه‌مال شارباژێڕی" كۆچی دوایی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.