بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كارمەندانی تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی كۆیە بە هاوكاری هاووڵاتیان ، تەرمی شایستە مەمەندەدین عومەر –ی تەمەن16 ساڵییان دۆزییەوە.
هەروەها گوتی: گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی سێیەم بەناوی ماردین مەمەندەدین عومەر بەردەوامە.
شایانی باسە نیوەرۆی رۆژی یەكشەمە 3 كەس لە ڕووباری زێی بچووك خنكان ،كە بەمەبەستی گەشت و سەیران و راوكردنی ماسی ڕوویان لە گوندی سارتك-ی سەر بە ناحیەی سێگرتكان كردبوو ، كە باپیرەیەك و دوو نەوەكەی بەناوەكانی ئەحمەد عومەر و شایستە مەمەندەدین و ماردین مەمەندەدین بوون.
ئەو سێ كەسەی خنكاون خەڵكی ناحیەی سێگرتكان-ن و دانیشتووی قوشتپە-ن ، پێشتر تەرمی یەكێ لەخنكاوەكان بەناوی ئەحمەد عومەر دۆزرابوویەوە.
كانیاو حەكیم /پەیامنێرانی كۆیە
ڤیدیۆ ..ساتی دۆزینەوەی تەرمی شایستە مەمەندەدین لەزێی بچووك
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.