Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 17:20

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارك و باخچەكانی هەولێر :ڕێژەی سەوزایی پایتەخت پێشەنگی شارەكانە 

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارك و باخچەكان بڵاویكردۆتەوە كە ئەجیندای كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،گرینگی دان بووە بە سەوزكردن و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی ،لەچوارساڵی ڕابردووشدا بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارك و باخچەكان لەسنووری سەرۆكایەتی شاروانی هەولێر ، بۆ زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی گرینگی زۆری داوە بە چاندنی گوڵ و دار،كە ساڵانی ڕابردوو پشت دەبەسترا بە بەرهەمی دارو گوڵی هاوردەكراو لەدەرەوەی وڵات،بەڵام لەلایەن نەمامگەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارك و باخچەكان توانرا داهاتێكی زۆر بگرێندرێتەوە  بۆ خزێنەی حكومەت و پشت بە بەرهەمی خۆماڵی ببەستین.
ئاماو داتای چوار ساڵی ڕابردوو بەم شێوەیە ..
لەساڵی 2019دا  ( 60) هەزار دارو دەوەنی جۆراو جۆر چێندراوە.
چاندنی (81) هەزار گوڵی جۆراو جۆر .
ڕووبەری چاندن (48٫166) م2 ڕێژەی سەوزایی زیادی كردووە.
لەساڵی 2020 دا (95٫240) دارو دەوەن چێندراون.
 (75٫360) گوڵی جۆراو جۆر .
كۆی گشتی لەدار و گوڵ 170،600
ڕووبەری چاندن (316،625)م2 ڕێژەی سەوزای زیادی كردووە.
لەساڵی 2021 دا 71هەزار  دار ودەوەن چێندراون.
 (83٫000)  گوڵی جۆراو جۆر .
كۆی گشتی 154هەزار.
هەروەها دوای ئەوەی شەقامی 120 مەتری بەشێكی سەوزایی بۆی كرا، كەلەشەقامی شۆڕش بۆ شەقامی كەركوك بووە، ڕێژەی سەوزایی زۆر زیاد بوو لە شاری هەولێر، ئەم ڕوبەرەشی كە سەوزایی بۆ كراوە 260٫000م2 بووە.
لەشەقامی 120مەتری -(223٫200) دار و گوڵ چێندراون.
هەروەها لەشەقامی 120 مەتری -(235٫100)گوڵی جۆراو جۆر چێندراون.
كۆی گشتی دەكاتە  458٫300 دار و گوڵ .
هەروەها 154 هەزار دار و گوڵ لەلایەن ئەندازەی پاركەكان چێندراون كە دەكاتە612 هەزارو 300 دارو گوڵ .
ڕوبەری گشتی سەوزایش لەم ساڵەدا (2٫054٫920)م2 بووە.
لەساڵی 2022 دا  81 هەزار دارو دەوەن چێندراون. 
68 هەزارگوڵی جۆراو جۆر  بووەوكۆی گشتی 149 هەزار دارو گوڵ بووە. 
ڕووبەری گشتی سەوزاییش لەم ساڵدا (52٫123)م2 بووە.
هەروەها لە 2023/1/1 تاوەكو 2023/7/10 (87،435 ) دار و گوڵ لە (84) شۆێنی جیا چێندراون.
كۆی گشتی هەرچوار ساڵیش 1٫160٫335  ملیۆنێك و سەدوو شەست هەزار و سێ سەدوو سی وپێنچ  دارو گوڵ لەسنوری سەرۆكایەتی شاروانی هەولێر بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.