قایمقامییه‌تی قه‌زای چۆمان له ئاگادارییه‌دا شوفێران و هاووڵاتییانی ئاگادار كرده‌وه كه سبه‌ی سێشه‌م به‌شێكی رێگه‌ی چۆمان بۆ سۆران داده‌خرێت و بۆ ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كی جێگره‌وه‌ی بۆ دیاری كردوون.
قایمقامییه‌تی قه‌زای چۆمان ڕایگه‌یاند: شوفێران و گەشتیار و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بە هۆکاری قیرتاوکردنی رێگای هامڵتۆن لە گوندی رەشەکەل، سبه‌ی سێشه‌م رێکەوتی 11/7/2023 سایدی چوون لە چۆمان بۆ سۆران لە کاتژمێر 7ی بەیانی دادەخرێت.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتی داخستنه‌كه شوفێران دەبێت بۆ چوون لە چۆمان بۆ سۆران، رێگه‌ی کانییە زیل داروسەلام بەکاربهێنن.
قایمقامییه‌تی چۆمان داواشی لە شوفێران و هاووڵاتییان كرد هاوکاری تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی رێگاوبانی سۆران بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.