شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو بارسته هه‌وایه‌كی سارد له ئه‌وروپاوه هه‌ڵ ده‌كات و ده‌گاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی ده‌كرێ له هه‌ندێ ناوچه نمه‌باران ببارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی هاتنی شه‌پۆڵێكی باران و سه‌رما بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە لەنێوان 15 بۆ 18ی مانگ بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە درێژ ببێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و باکوری ئێران.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ لەم ناوچانە بەرێژەیەکی بەرچاو نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما روو بدات لەگەڵ دروستبوونی باری ناسەقامگیری کەشوھەوا کە لە ھەندێ ناوچەدا ئەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئەم دۆخە بەشێوەیەکی لاواز کاریگەری لەسەر بەشێک له ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکوری دھۆک و باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەولێر و ئەگەر ھەیە لەو ماوەیەدا ھەندێک کات ھەور چر ببێتەوە و نمەباران ببارێت لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.