نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مه‌كانى ده‌رچووى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و دايك و باوك و كه‌سوكاريان كرد.
له ديدارێكدا كه وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و تيايدا به گه‌رمى پيرۆزبايى له ده‌رچووان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان، هه‌رێمى كوردستان به گشتى شانازى به‌وانه‌وه ده‌كات و دڵنياى كردنه‌وه كه سكوڵەرشیپ بۆ هه‌موو ده‌رچووانى ئه‌مساڵى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان دابين ده‌كات تا له زانكۆكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌رده‌وامى به خوێندن بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستانى ڕاسپارد بۆ كارى پێويست.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پيرۆزبايى له كه‌سوكارى ده‌رچووان و مامۆستايانيان و له وه‌زيرى په‌روه‌رده و ستافى وه‌زاره‌ت كرد و وه‌ك به‌شێكى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له قه‌ڵه‌مدان، جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه ده‌رچووانى ئاماده‌يى له‌و ئاسته به‌رزه‌دا سه‌ركرده‌ى داهاتووى وڵاتن و ده‌توانن خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕێز و پێزانينى بۆ شه‌ونخوونى و ماندووبوونى ده‌رچووان ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه ئالان حه‌مه سه‌عيد، وه‌زيرى په‌روه‌رده و ده‌رچووان و كه‌سوكاريان، سوپاس و پێزانينيان بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستانيان ده‌ربڕى بۆ سكوڵەرشیپ و پشتگيرى و هاندانيان.
له ديداره‌كه‌دا چه‌ند بيروڕا و سه‌رنج و تێبينييه‌ك ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و كێشه‌كانى به گشتى و ده‌رفه‌تى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى په‌يوه‌نديدار به خوێندن و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌وه، خرانه ڕوو.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كه‌دا گوتی:-
"هەموو لایەكتان بە خێر بێن، لە هەر شوێنێكی كوردستانەوە هاتوون، بەخێر بێن سەر چاوان. دەمەوێ پیرۆزباییەكی گەرم لە هەر هەمووتان بكەم، هيوادارم سەركەوتوو و سه‌رفراز بن. ئێوە قۆناغێكی زۆر گرنگی ژیانتان تەواو كرد بە سەركەوتوویی، هیوادارم قۆناغەكانی تری خوێندنیشتان هەروەك ئەوەی ئێستا بە سەركەوتوویی و بە خۆشی تەواو بكەن".
هه‌روه‌ها ستايشى خێزانى ده‌رچووانى كرد و گوتى "بەبێ پشتگیریی خێزانەكانتان، دایك و باوك و كەسوكارتان، دڵنیام نەتاندەتوانی ئەمڕۆ ئەو سەركەوتنە بەدەست بهێنن. پیرۆزبایی و دەستخۆشی و سوپاسێكی گەرم لە ماڵباتی ئێوە دەكەم، هيوادارم ئەوانیش سه‌رفراز و سەركەوتوو بن".
هه‌روه‌ها به ده‌رچووانى گوت "ئێوە لەم قۆناغەی كە ئێستا بەجێتان هێشت و پێتان خستە قوناغێكی نوێ لە خوێندندا، بە دڵنیاییەوە ئەزیەتی زۆرتان كێشاوە تا ئەمەتان بەدەستهێناوە. بە ڕاستی ئێمە شانازیتان پێوە دەكەین، ئەمڕۆ كوردستان پێویستی بە ئێوه‌یە، قۆناغی ئەمڕۆی كوردستان پێویستیی بەوە هەیە ئێوە بە چەكی قەڵەم و بە چەكی زانست خۆتان پڕچەك بەكەن".
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتى "ئێوە ئایندەی ئەم وڵاتەن، ئایندەی ئەم وڵاتە بەدەست ئێوەیە و ئەمەی ئەمڕۆ جێگەی خۆشحاڵیييه سەیرم كرد كە دەهاتنە ژوورەوە تا حەدێكی زۆر ئافرەت و كچ لەناو ئەو سەركەوتووانەدا دیارن، ئەمەش خۆی جێگەی شانازییە. ئایندەی ئەم میلـلەتە بە دەست ئێوەیە و ئایندەی ئەم میلـلەتە لەم قۆناغەدا زانستە، خوێندنە، خۆپێگەیاندنە بۆ ئەوەی ئێمەش بگەین بە كاروانی ئەو وڵاتانەی كە پێشكەوتوون. ئەو ئاڵایە هەڵگرن و كوردستان سەربەرز بكەن، بەرەو پێشەوە و بەرەو قۆناغی نوێى ببەن و ئایندە هی ئێوەیە".
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسی وەزارەت و ستافی وەزارەتى كرد و گوتى "سوپاسی جەنابی وەزیر و جێگری وەزیر و هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە هەر یەكێك بە شێوەیەك ماندوو بوون لەگەڵ ئێوە، بەڵام سوپاسێكی تایبەتیم بۆ مامۆستایانی ئێوە هەیە. لێرەوە دەمەوێ دەنگی خۆم بگەیەنم بە وان و سوپاسیان بكەم و پێیان بڵێم سوپاستان دەكەین بۆ ئەو ماندوبوونە، سوپاستان دەكەین كە ئێوە بە هەموو ئەو دۆخە ناخۆشەی هەبووە قەت نەتانهێشتووە پرۆسەی خوێندن لە كوردستان ڕابگیرێ و بەردەوام بوون".
له كۆتاييدا ڕووی له ده‌رچووان كرد و گوتى "دڵنیابن ئێوە جێی شانازین بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، ئەم ئەمانەتە لەدەست ئێوەدایە و بە هەموو هێز و توانا ئەم ئەمانەتە وەربگرن و بەرەو پێشەوەی ببەن، هيوادارم هەمووتان تەمەندرێژ دەبن و لە ژیانی خۆتان سەركەوتوو دەبن. جارێكی دیكە بە خێر بێن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.