دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری كه‌ركووك ڕووداوێكی ناخهه‌ژێن ڕووی دا و ئافره‌تێك له‌نێو گه‌رماو خۆی سوتاند و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌قی شاری كه‌ركووك، ئافره‌تێك له‌نێو گه‌رماو (حه‌مام)ی ماڵه‌كه‌ی خۆی ئاگری له جه‌سته‌ی به‌ردا و خۆی سوتاند.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئافره‌ته‌كه، سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاند: ئافره‌ته‌كه ناوی (ب. ح. م) و ته‌مه‌نی 41 ساڵه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌ی، به‌داخه‌وه ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك پۆلیسی كه‌ركووك ئێستا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕاستی هۆكاری ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.