ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکیی بامەڕنێ - گەلیی دهێ ڕووی دا، بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەست دا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 07ـی 2023 هێرش ئیسکان پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW)) لەسەر ڕێگەی سەرەکیی بامەڕنێ - گەلیی دهێ لە نزیک گوندی شرتێ وەرگەڕا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە ڕووی داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.