Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:59

لە نەینەوا سێ تیرۆیستی داعش دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 07ـی 2023 شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام داوە.

ڕاشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە دەستگیرکراوەکان لە بەناو فیرقە فورقان، سەربازگەکانی گشتیی و لیوای فەلـلوجەی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاریان کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.