گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناوداری تورک "ئۆزكان ئۆغوور" له ته‌مه‌نی 69 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فەخرەدین قۆجێ له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه: خه‌مبارین به كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ئۆزكان، ئێمه ئه‌و ده‌نگه له‌بیر ناكه‌ین ".
جێی باسه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانیی و فلیمی سینه‌ماییه، له ساڵی 2011 تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ببوو، له ساڵی 2019 نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند و چاک بووییه‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2023 دووباره نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌وهۆییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
سبه‌ی سێشه‌ممه 11-7-2023 له ڕێوڕەسمێكی شایسته ته‌رمی هونه‌رمه‌ند (ئۆزكان ئۆغوور) له ئیستەنبووڵ به‌خاك دەسپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.