سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی لە پرسەنامەیکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری دەگەیەنێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی عەدنان کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
بە داخێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراو ، عەدنان کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانم بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . خوای مەزن و دلۆڤان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.