Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:38

سبەی پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی بواری کەشناسی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 پلە نزمتر دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای سبەی سێشەممە 11ـی 07ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بە رێژەی 1 پلە نزمتر دەبێتەوە، خێرایی با مامناوەند چالاک ئەبێت 10 – 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت لە ئاراستەی ڕۆژئاواوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی  بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

ھەولێر 39

سلێمانی 37

دھۆک 37

ھەڵەبجە 38

کەرکووک 40

گەرمیان ٤٣ پلە

سەبارەت بە کەشوهەوای دووسبەی چوارشەممە ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە سبەی بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە، هەروەها لە ڕۆژی پێنجشەممەوە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە لەسەر ناوچەکانمان نامێنێت و شەپۆلێکی گەرما دەستپێدەکاتەوە بە جیاوازی ناوچەکان پلەکانی گەرما 3 تا 4 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ چالاکبوونی بای باکوری ڕۆژھەڵات لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین بەخێرایی 15 تاوەکو 40 کیلۆمەتر زیاتر لەکاتژمێرێکدا.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە کاریگەری ئەو بایە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تاوەکو پێشنیوەرۆی ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەم ناوچانەدا بەردەوامی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.