Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:08

نرخی نەوت بۆ خوار 78 دۆلار دابەزی

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت لە سەرەتای کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئاگاداری وەبەرهێنەران لە داتای نوێی ئابووریی ئەمریکا و چین کە لەم هەفتەیەدا بڵاو دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 07ـی 2023 نرخی نەوتی خاوی برێنت 49 سەنت، واتە بە ڕێژەی  0.6% دابەزیوە و هەر بەرمیلێک بە 77 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی 52 سەنت کە دەکاتە 0.7% دابەزی و بە 73 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

تینا تینگ، شرۆڤەکاری کۆمپانیای سی ئێم سی مارکێتس ئاماژەی بەوە داوە کە لەوانەیە بازرگانانی نەوت پێش ڕاگەیاندنی داتا ئابوورییەکان ئاگاداری نرخی بەکاربەرانی ئەمریکا و داتا ئابوورییەکانی چین بن، کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڵاو بکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.