Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 18:50

پێشمه‌رگه‌ فێری كۆمپیوته‌ر و زمانه‌كانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی ده‌كرێن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری پێشمه‌رگه‌ و ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرده‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی فێربوونی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر یاخود زمانه‌كانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانییان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌شداری خولێكی كۆمپیوته‌ر و زمانه‌كان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی فێربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: بەشی تەکنەلۆجیا و فێربوونی زمان هەڵدەستێت بە کردنەوەی خوله‌كانی فێربوونی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر و زمانه‌كانی ئینگلیزی و ئەڵمانی کە لە ڕێكه‌وتی (1/8/2023) دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک ئارەزوو دەکات بەشداری خوله‌كان‌ بکات، دەتوانێت له رێکەوتی 10/7/2023 تاوه‌كو 26/7/2023 له‌ کاتژمێر (9:00 تاوەکو 12:00) سەردانی بەشی تەکنەلۆجیا و فێربوونی زمان بكات بە مەبەستی تاقیکردنەوەی له‌ ئاستی شاره‌زایی كۆمپیوته‌ر و زمانه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بەشی تەكنەلۆجیا و فێربوونی زمان سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی لە گەڕەکی هەولێری نوێ له‌ شاری هه‌ولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.