ئەنجوومەنی باڵای فەتوا حوکمی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لەڕێگەی کارتی بانکییەوە خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له ڕێنماییه بانكییه‌كان به‌شێوه‌ی قاچاخ و نایاسایی ئه‌و كارت و ژماره حیسابیانه به‌كار هێنران، كارێكی حه‌ڕامه.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین هاووڵاتی و نووسینگه‌كانی حه‌واڵه پرسیاریان له ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به گۆڕینه‌وه‌ی دراوی عێراقی به دۆلار له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكی وه‌ك ماسته‌ر كارت، ڤیزه كارت، زین كاش، ئیف ئای بی، سویچ، ئه‌ی پی ئێچ و هتد.. به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ندێک له نووسینگه‌كانی حه‌واڵه یان بازرگانه‌كان چه‌ند كارتێک به ناوی چه‌ند هاووڵاتییه‌ک دروست ده‌كه‌ن و ڕه‌سید به دیناری عێراقی و نرخی فه‌رمی ده‌خه‌نه ناو كارته‌كانه‌وه و ده‌چن له ئیمارات یان توركیا ئه‌و دیناره ده‌گۆڕنه‌وه به دۆلاری ئه‌مریكی، به نرخی حكوومی پاشان دۆلاره‌كه ده‌هێننه‌وه بۆ كوردستان به نرخی ڕۆژ له بازاره‌كانی كوردستان ده‌یفرۆشنه‌وه، یاخود له‌و وڵاتانه كه‌سێكی نوێنه‌ری خۆیان هه‌یه له ئه‌كاونته‌كه‌یانه‌وه ڕەسیده‌كه‌یان بۆ ده‌گۆڕنه‌وه و بۆیان ته‌حویل ده‌كه‌ن یان له‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی مۆبایل یان ئۆتۆمبێل یان هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه‌ی پێ ده‌كڕن پاشان ئه‌و كاڵایانه هه‌ر له‌وێ ده‌فرۆشنه‌وه به دۆلار پاشان دۆلاره‌كه ده‌هێننه‌وه بۆ كوردستان به نرخی ڕۆژ ده‌یفرۆشنه‌وه له كاتێكدا كڕینی ئه‌و كاڵایانه ئامانجی سه‌ره‌كی نییه له مامه‌ڵه‌كه‌یاندا.
ڕاشیگەیاند: ئه‌نجوومه‌نی باڵای فەتوا له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له 06ـی 07ـی 2023 دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ندی بازاڕ له‌م بابه‌ته و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی و ڕه‌چاوكردنی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت ئه‌م فه‌توایه‌ی خواره‌وه‌ی ڕاگه‌یاند:-
- دروستكردنی كارتی بانكی و ژماره حیساب و پڕكردنه‌وه‌ی به ڕه‌سید به هه‌رجۆره دراوێک پاشان به‌كارهێنانه‌وه و خاڵیكردنه‌وه‌ی له‌ناوخۆ یان له هه‌ر وڵاتێک ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی و له‌لایه‌ن خاوه‌ن كارت و ژماره حیسابیه‌كه‌وه بوو و ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درا به دراوێكی دیكه و لەژێر مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی وڵات و ئه‌و بانكه ناڕیباییه‌دا بوو كه ئه‌و كارته یان ژماره حیسابییه‌ی لێ كراوه‌ته‌وه ئه‌وه هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه.
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له ڕێنماییه بانكییه‌كان به‌شێوه‌ی قاچاخ و نایاسایی ئه‌و كارت و ژماره حیسابیانه به‌كارهێنران و وه‌ک ئه‌وه‌ی كه ئێستا بەلێشاو ئه‌نجام ده‌درێت كه هه‌ندێک له بازرگانه‌كان كردوویانه به پیشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی خۆیان كه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاووڵاتییه‌ک ڕێک ده‌كه‌ون و كارت و ژماره‌ی حیسابییان بۆ ده‌كه‌نه‌وه له یه‌كێک له‌و بانكانه‌ی كه سه‌كۆی ژماره‌ییان هه‌یه له بانكی مه‌ركه‌زی عێراقی و له‌به‌رامبه‌ر بڕێک پاره كارته‌كانی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنن و له كوردستان ئه‌و بڕه‌ی كه حكوومه‌ت ڕێگه‌ی پێداوه پاره داده‌نێن له‌ناویاندا و له وڵاتی ئیمارات یان توركیا ڕه‌سیده‌كه‌ی ناویان ده‌گۆڕنه‌وه به دۆلار به نرخی فه‌رمی بانكی مه‌ركه‌زی یان به شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی مۆبایل یان كاڵایه‌كی پێ ده‌كڕن پاشان ئه‌و كاڵایانه هه‌ر له‌وێ ده‌فرۆشنه‌وه به دۆلار پاشان دۆلاره‌كه ده‌هێننه‌وه بۆ كوردستان به نرخی ڕۆژ ده‌یفرۆشنه‌وه، ئه‌وه كارێكی حه‌ڕامه.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا هۆکاری حەرامبوونی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە بەهۆی ئەوەی بۆ فێڵكردن له ڕێكاره بانكییه‌كان و یاسا و ڕێنمایییه‌كانی حكوومه‌ت غه‌شكردنه و دروست نییه، چونكه موسڵمان پێویسته پابه‌ند بێت به‌و مه‌رج و ڕێنماییانه‌وه كه داده‌نرێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به دینار پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رموێت: (المُسْلِمُونَ عَلَى شُرُوطِهِمْ، إِلاَّ شَرْطًا حَرَّمَ حَلاَلاً، أَوْ أَحَلَّ حَرَامًا) أخرجه البخاري معلقا وأخرجه الترمذي وقال هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ.
دەشڵێت: پاشان ئه‌و ڕێكارانه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكدایه و سیاسه‌تی بانكی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دانراوه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی پابه‌ندبن پێوه‌ی مادام پێچەوانه‌ی شه‌رع نه‌بێت.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا جەختیشی کردۆتەوە کە بۆیه زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یاسا و ڕێنماییه‌ک كه لەلایەن حكوومه‌ته‌كانه‌وه ده‌ربچێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیادا بێ و پێچه‌وانه نه‌وه‌ستێت له‌گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعییه‌كان، پابه‌ندبوون پێوه‌ی واجبه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.