ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه، ئاڵووده‌بوو و بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش دانی به‌وه دانا كه ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی ئێرانییه‌وه بۆی ده‌هێنرایه هه‌رێمی كوردستان.
عه‌قید عه‌لی جه‌مال له ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبارێک کە ئاڵوودەی مادەی هۆشبەرە و هه‌روه‌ها بازرگانی بە مادەی هۆشبەریشه‌وه دەکات، دوای ئەوەی لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار وەرگیرا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر لەلایەن تیمێکی هاوبەش لە پۆلیسی گەرمیان و بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە تۆمەتبار دەستگیر کرا و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەر کە بڕی (251) غەرام مادەی هۆشبەر و کریستاڵ و حەپی قەدەغەکراو بوو و جگه له کەرەستەی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و چەندین مادەی تر.
عه‌قید عه‌لی جه‌مال هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی دانا کە ئەم مادە هۆشبەرانە لەلایەن هاووڵاتییەکی ئێرانییەوە بۆی دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (30) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
ئاماژه به‌وه‌شدرا كه جگه له ماده‌ی هۆشبه‌ر، تۆمەتبار هه‌روه‌ها پێشینەی تاوانی تری هه‌بووه و لەسەر دزیکردن لەلایەن دادوەرەوە داواکارابوو، تۆمەتباره‌كه دانی بەو دۆسییەش دانا کە دزی کردووە و لەسەر ئەو دۆسییەش بەپێی مادەی (443)ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.