Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:08

نەخشەی سنووری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە پەسەند کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی عێراق نەخشەی سنووری ئیداری قەزا و ناحییەکانی پارێزگای هەڵەبجەی پەسەند کرد، وەک ڕێکارێک بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 09ـی 07ـی 2023 د. عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق نەخشەی سنووری ئیداری پارێزگای هەڵەبجەی پەسەند کرد، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پلاندانان هاتووە، پارێزگای هەڵەبجە کە سەنتەرەکەی شاری هەڵبجەیە و ژمارەی (16)ـی پێدراوە لە چوارچێوەی ڕێنوێنی یەکە کارگێڕییەکانی کۆماری عێراق، هەروەها پارێزگا تازە دروستکراوەکە قەزایەک و (4) ناحییە لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە ناحییەکانی سیروان، خورماڵ، بیارە و بەمۆ.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە تەکنیکییە پێویستەکان و ڕەزامەندییە بنەڕەتییەکان بۆ دروستکردنی پارێزگای هەڵەبجە، دوای پێداچوونەوە و وردبینی نەخشەی سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، پەسەند کراوە.

لە ساڵی 2013 حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕادەستی حکوومەتی عێراق کرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 11 لە ڕۆژی 13ـی 03ـی 2023 پڕۆژەیاسای بنیاتنانی پارێزگای هەڵەبجە لە عێراق، ژمارە 23131 پەسەند کرد

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.