Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 17:38

پۆلیسی دهۆک: گەورەبازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 دوای بڕیاری دەستگیرکردن لەلایەن دادگەوە بۆ چوار تۆمەتبار بەهۆی بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای دهۆک و زاخۆ، توانرا تۆمەتبارێکیان دەستگیر بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 09ـی 07ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: دوای بڕیاری دەستگیرکردن لەلایەن دادگەوە بۆ چوار تۆمەتبار بەهۆی بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای دهۆک و زاخۆ، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئاسایشی زاخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی دهۆک توانرا تۆمەتباری سەرەکی باندەکە دەستگیر بکرێت کە یەکێک لە گەورەبازرگانی ماددەهۆشبەرەکانە.

لە ڕاگەیەنراوەکە هەروەها پۆلیسی دهۆک دڵنیایی دەدات ئەو تۆمەتبارانەی ڕایانکردووە، بەزووترین کات دەستگیر دەکرێن و ئاماژەی بەوە داوە کە دوای دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنەکە سێ تۆمەتبارەکەی دیکە توانیویانە لەدەست یاسا ڕابکەن.

 پۆلیسی دهۆک جەخت دەکاتەوە کە بە هەوڵ و ماندووبوونی هێزەکانی ئاسایش لەنزیکترین کات ئەو تۆمەتبارانەی ڕایانکردووە دەستگیر دەکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.