Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:38

هه‌ولێر... چوار پرۆژەى کارەبای نیشتمانی لە قەزاى چۆمان جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


لە درێژەی کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە ئامانجەکانی کابینەی نۆی حکومەت، دوای لێکۆڵینەوە، لەپێناو خزمەتکردنی ناوچەکانی سەر سنوور بۆ گەیاندنی وزەی کارەبایەکی باشتر، وەزارەتی کارەبا بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە چوار پڕۆژە لەو ناوچەیەدا جێبەجێ بکات.

پرۆژەکان بریتین لە بونیادنانی هێڵی 132 كەیڤیی سۆران2 - چۆمان، بە درێژایی 45 كیلۆمەتر. بونیادنانی هێڵی 33 كەیڤیی چۆمان – حاجیئۆمەران، بە درێژایی 20 كیلۆمەتر، دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی 33/132 كەیڤیی چۆمان بە قەبارەی 45 مێگاوات، دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی 33/11 كەیڤیی حاجیئۆمەران بە قەبارەی 25 مێگاوات.

ئەم چوار پرۆژەیە بە بەهای نزیكەی 13 ملیار دینار لە لایەن کۆمپانیای هێرۆ جێبەجێ دەکرێن و كێشەی نزمبوونی ڤۆڵتیەی كارەبا لە قەزای چۆمان چارەسەر دەكەن و بۆ یەکەمجار تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان دەگەیەنێتە حاجیئۆمەران.

چەند ساڵێكە کارەبای حاجیئۆمەران لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت. دوای تەواوبوونی ئەم دوو پڕۆژەی یەکەم، دانیشتووانی ئەم ناحیە لە كارەبای نیشتمانی سوودمەند دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.