Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 18:48

دەنگۆی گیان لەدەستدانی ئەیاد عەللاوی رەتدەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی، ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بەو هەواڵانە بڵاوكردەوە كە لە بارەی گیان لەدەستدانی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانییەوە بڵاوبوونەتەوە.
نووسینگەی عەللاوی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، هەندێك پەیجی گوماناوی سۆشیال میدیا هەواڵی مردنی ئەیاد عەللاوی یان بڵاوكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەكاتێكدا دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و ئەیاد عەللاوی لەبارێكی 
تەندروستی باشدایە.
نووسینگەی عەللاوی داواشی لە میدیای پیشەیی ئازاد كردووە كە خۆیان لە دەنگۆی چەواشەكارانە بەدوور بگرن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.