Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:16

بەتۆمەتی ئەشكەنجەدانی ئافره‌تێك و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئەشكەنجەی ئافره‌تێكی دابوو و لەگەڵ منداڵەكانی دەستبەسەری كردبوون.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی داوەو لەگەڵ سێ‌ منداڵەكەی لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون، بڕیاری  دادوەر وەرگیراو سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و ئەو ئافره‌ته‌ و سێ‌ منداڵەش ئازاد بكرێن.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" لەئێستادا تۆمەتبار ( س،ر،س لەدایكبووی 1992 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.